تەندروستی سلێمانی ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرادەکات کە لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ژمارەی ئەو نەخۆشخانەی بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژانی جەژندا ڕوویان لە نەخۆشخانە کردووە و لە شەش هەزار کەس زیاترن.

ئەمڕۆ شەممە22ی حوزەیران، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕۆژانی جەژن و پشووەکاندا لەنەخۆشخانەی شار 6475 نەخۆش سەردانیان كردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو ژمارەیە 1683نەخۆش داخڵ كراون و 825  نەشتەرگەری لەبەشی فریاكەوتن ئەنجامدراوە، 83 برینداری ڕووداوی هاتووچۆ و 145 برینداری جۆراوجۆر و 1199 شكاوی چارەسەركراون و223  شووشتنەوەی گورچیلە کراوە.

ڕوونیکردەوە، 1469هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 2480 تیشك و 932 سۆنەر ئەجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا