دوایین زانیارییەکان لەبارەی کەشوهەوای هاوینی ئەمساڵ ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس، دوایین زانیارییەکان لەبارەی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و سەختی هاوینی ئەمساڵ دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شەممە22ی حوزەیران، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند،” ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و تا سبەی ئێوارە یەکشەممە بەردەوامی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەڕۆژی دووشەممە و سێشەممە بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات و بۆماوەیەکی کاتی پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ڕوونیکردەوە، “بەپێی پێشبینییەکان ئەمساڵ هاوینێکی سەختمان لەپێشەوە و لە سەنتەری شاری سلێمانی پلەی گەرما دەگاتە 47 پلە و ناوچەکانی دیکە لەنێوان 49 بۆ 52 پلە دەبێت، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هاینی ئەمساڵ گەرمتر دەبێت”.

جەختیکردەوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 5ی ئێوارە نەیەنە دەرەوە، ئەگەر چوونە دەرەوەش چاویلکە و کڵاو بەکاربهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا