لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوار حاجیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد و بارودۆخی تەندروستیی حاجییەکی دیکەش ناجێگیرە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشینوەڕۆی ئەمڕۆ، شەممە، چوار حاجیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە ڕومادییەوە بۆ سلێمانی، گیانیان سپارد.

وتیشی، حاجییەکی دیکە، بە ناوی “شیرین ڕەزا عابد” بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدایە.

بە وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هەر پێنج حاجییەکە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون و ئۆتۆمبێلەکەیان بەهۆی تەقینی تایەیەکی وەرگەڕاوە.

ڕوونیشی کردەوە، حاجییەکان بە ڤیزای گەشتیاریی چوونەتە سعوودییە، نەک لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا