بڕیارێکی بەرەی مقاوەمە نیگەرانی سودانی لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیاری بەرەی “مقاوەمەی عێراق” بۆ كۆتاییھێنان بە ئاگربەست لەگەڵ ھێزەكانی ئەمەریكا، نیگەرانیی سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەشێک لە سەرکردە شیعییەکانی لێ كەوتووەتەوە.

دوا ھەڵوێستی بەرەی مقاوەمەی عێراق بۆ كۆتاییھێنان بە ئاگربەست لەگەڵ ھێزەكانی ئەمەریكا، نیگەرانیی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و بەشێك لە لایەنە سیاسییەکانی عێراقی لێ كەوتووەتەوە و ترسی ھەیە جارێكی دیكە گرژی و پێكدادان ڕوو بدات.

ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، لەگەڵ سەركردەكانی بەرەی مقاوەمە لە پەیوەندی دان بۆ ڕێگریی لە سەرھەڵدانەوەی گرژییەكان و كەمكردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر حکوومەت و هاوسەنگییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نیگەرانە لە ھەنگاوەكانی گرووپە چەكدارەكان و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ كۆتاییھێنان بە دۆسیەی كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا و لە ھەوڵدایە لایەنەكان لەو بڕیارەیان پاشگەز بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا