پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوەو رایگەیاند، پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژانی پێشو بەبەرزی دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیاو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، دیسان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیاو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 45، سلێمانی: 42، دھۆک: 43، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 43، زاخۆ: 44، سۆران: 41، حاجی ئۆمەران: 31، گەرمیان: 47 پلە.