هەشت شاری عیراق لەناو لیستی 15گەرمترین شارەكانی جیهاندان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەشت شاری عیراق لەناو لیستی 15گەرمترین شارەكانی جیهاندان و بەرزترین پلەی گەرماش لە شارێكی ئێران بووە و گەیشتۆتە پەنجا پۆینت شەش پلەی سیلیزی.

بەپێی ئەو نەخشەیەی وێستگەی پلاسیرڤیڵ لە ویلایەتی كالیفۆڕنیای ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا لەسەر ئاستی 15گەرمترین شاری جیهان، ئورمیە لە ئێران لە پلەی یەكەمدا بووە و پلەی گەرما گەیشتۆتە  50 پۆینت شەش  پلەی سیلیزی و، دوای ئەویش هەر لە ئێران شاری ئەهواز دووەم گەرمترین شاری جیهان بووە و پلەی گەرما لەو شارە لە24 سەعاتی رابردوودا گەیشتوۆتە 50 پۆینت پێنج پلەی سیلیزی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پارێزگای میسان بە 50 پۆینت چوار پلە و زیقار بە 50 پۆینت سێ‌  پلە و واست بە 49 پۆینت هەشت و بەسرە بە 49 پۆینت حەوت و نەجەف 49 پۆینت چوار پلە، بە پلەی سێیەم تا یانزەیەم دێن لەناو لیستی گەرمترین شارەكانی جیهان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا