ئەپیکور: ھاوڕاین لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان دەڵێت فرۆشتنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ھەناردەی نەوت بەشێوەیەک شایستەی دارایی کۆمپانیاکانی تێدا گەرەنتی بکرێت.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ھاوڕان لەگەڵ دوایین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی کوردستان، کە باسلەوەدەکات، فرۆشتنی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیھانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەو بژاردەیە، شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی تیادا گەرەنتی بکرێت، ئەوانیش بە ھەر کام لە ڕێگەکانی، پارەدانی پێشوەختە، یان دانانی شایستە داراییەکان لە ھەژمارێکی بانکی ڕاستەوخۆ، یاخود دیاریکردنی پشکی کۆمپانیاکان بە بەرمیل لە بەندەری جەیھان و فرۆشتنی نەوتەکە لەلایەن خودی کۆمپانیاکانەوە.

رۆژی 9 ی ئەم مانگە، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ئەپیکۆر لە بەغداد بەڕێوەچوو، تایبەت بە تاوتوێکردنی بەربەستەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی نەوتی کوردستان، بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا