پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە، ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 100 حاجی لە وڵاتی سعودیە گیانیانلەدەستداوە.
لێپرسراوێكی سعودی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاندووە، ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 100 حاجی، لە كاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گیانیانلەدەستداوە، بەشێكی زۆریان بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە بوون.
هەروەها بەرگری لە بەڕێوەبردنی فەریزەی حەج لە لایەن وڵاتەكەیەوە كردوو رایگەیاند، سعودیە لە بەڕێوەبردنی حەجدا كەموكوڕی نەبووە، بەڵكو مەزەندەی هەڵە لە لایەن حاجیییانەوە هەبووە و رەچاوی ئەو مەترسییانەیان نەكردووە كە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
بە پێی داتاكانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 100 حاجی لەكاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا بەهۆی گەرمی كەشوهەوا گیانیان لەدەستداوە، كە زۆربەیان خەڵكی میسر و ئوردنن.