ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی ئاگرەکەی ئامەد و مێردین بۆ 13 کەس بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەی گیان لە دەستدان بەھۆی ئاگرەکەی پارێزگای ئامەد و مێرین لە باکوری کوردستان گەیشتە 13 کەس.

بەھۆی ئاگرەکەی نێوان پارێزگای ئامەد و مێردین لە باکوری کوردستان سەرەتا 12 کەس گیانیان لە دەستدا، شەوی رابردووش یەکێکی تر لە بریندارەکانی رووداوەکە، بە ناوی فادل دەمیر خەڵکی گوندی کەلەکێ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئامەد گیانی لە دەستدا، بەوەش تائێستا 13 کەس بەھۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا 77 کەسیش برینداربوون.

ھاوکات دەمپارتی رەخنە لە درەنگ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەگرێت و دەڵێت، لەکاتی کارەساتەکاندا حکومەت و دەوڵەت لەگەڵ خەڵکدا نین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا