گەنجێکی تەمەن21 ساڵ لە ڕوباری خابووردا خنکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان لە رووباری خابووردا خنکا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە لە رووباری خابوور و لەنێوان گوندەکانی (خرابابکێ و چەمسیرمو) گەنجێکی تەمەن 21 ساڵان خنکا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، گەنجە خنکاوەکە خەڵکی شەنگالە و ئاوارەی کەمپی چەمشکۆ- یە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تەرمی گەنجەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا