وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی لووبنانەوە هۆشدارییەک دەداتە ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنجشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا هۆشداریی بە بەرپرسانی ئیسرائیل داوە نەبنە هۆکاری ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لە لووبنان.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆیتەرز، رۆژی پێنجشەممە، بلینکن لەگەڵ هەریەکە لە رۆن دێرمەر، وەزیری کارووباری ستراتیژیی ئیسرائیل و زاچی هانیگبی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئیسرائیل کۆبووەتەوە.

رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنتۆنی بلینکن داوای لە ئیسرائیل کردووە خۆیان بپارێزن لە بوون بە هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاڵۆزی و گرژییەکان لە باشووری لووبنان و بەرەیەکی دیکەی شەڕ نەکەنەوە.

گرووپی حزبوڵڵای لووبنانی کە بە هاوپەیمانێکی بزووتنەوەی حەماس-ی فەڵەستینی دەناسرێت، لە سەرەتای جەنگی غەززەوە چالاکی سەربازیی جۆراوجۆری لە دژی سوپای ئیسرائیل لە بەرەکانی باشووری لووبنان کە هاوسنوورە لەگەڵ باکووری ئیسرائیل، ئەنجامداوە.

هێرشەکانی حزبوڵڵا بۆسەر سوپای ئیسرائیل چڕتربوونەتەوە، بەتایبەتی پاش ئەوەی ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی سەربازی لەناو شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لە ئایاری رابردوو دەستپێكرد.

حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی گرووپی حزبوڵڵا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، کە گرووپەکەیان لە ئێستادا خاوەنی چەکی پێشکەوتوو و هەواڵگرییەکی بەهێزترە، و دەتوانن لەناو خاکی ئیسرائیل ئامانجی هەستیار بپێکن.

لە وەڵامدا هێرزی هالێڤی، جەنەراڵێکی پلەبەرزی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەوان ئاگاداری تواناکانی حزبوڵڵان و چارەسەریان بۆ ئەو هەڕەشانە پێیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا