عێراق پلانی خۆی بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەست دەکات بەئاوەدانکردنەوەی 500  گوند لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق.

ئەمڕۆ هەینی،وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، لە سەر بودجەی سندوقی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و بەتێچووی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ٥٠٠ گوند لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەكەن.

عبدول زەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانى ڕاگەیاند،ئەو پرۆژانەشی جێبەجێ دەكرێن بریتین لە درووستكردنی خوێندنگە، بنكەی تەندرووستی، قیرتاوكردنی ڕێگاوبان، گەیاندنی ئاو و كارەبا، 

ئەوەشی ئاشکراکرد، لە سەر بودجەی سندوقی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەو کارە و پارەكەشی لەلایەن بانكی نێودەوڵەتییەوە دابینكراوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا