وەزارەتی ئەوقاف دڵنیای دەداتە ئەو حاجییانەی گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە لە رێگای پاسی تایبەتەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان. 

ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای هەوڵی وەزارەت بۆ ئەو هاوڵاتی و هاونیشتییمانیانەی كە بەڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعودیەیان كردووە و گیریانخواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رێگای پاسی تایبەت لە هەولێر، دهۆك و سلێمانییەوە  ئەو هاوڵاتییانە دەگەڕێندرێنەوە و دەتوانن پەیوەندی بە خاوەن كۆمپانیاكانیان بكەن تاوەكو پاسیان بۆ دابینبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا