ئەرمینیا بەفەرمی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دا دەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمينيا رايگەياند، لەسەر بنەمای پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، یەکسانی گەلان، سەروەری و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە، کۆماری ئەرمینیا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمينيا ڕایگەیاند، دۆخی کارەساتبارانەی مرۆیی غەززە و ململانێی سەربازی بەردەوام یەکێکە لە پرسە سەرەکييەکان پێویستی بە چارەسەر هەیە، کۆماری ئەرمینیا بە توندی بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی و توندوتیژی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل و بارمتەگرتن رەتدەکاتەوە و دەچێتە پاڵ داواکارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئازادکردنیان بەبێ مەرجی پێشوەختەی بارمتەکان.

لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، کۆماری ئەرمینیا پەیوەندی بە بڕیارنامەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە کردووە، کە داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە دەکەن، بە دڵسۆزییەوە گرنگی بە دامەزراندنی ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی ئاشتەوایی هەمیشەیی لە نێوان گەلانی جوو و فەڵەستينييەکاندا دەدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمە لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتییە جیاوازەکاندا هەمیشە بانگەشەمان بۆ چارەسەری ئاشتیانە و هەمەلایەنەی پرسی فەڵەستین کردووە و پشتیوانی لە پرەنسیپی “دوو دەوڵەت”ی چارەسەری ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین دەکەین، ئەمە تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان دەتوانن ئاواتە رەواکانیان بەدیبهێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەرمينيا،پابەندبوونی خۆی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی یەکسانی و سەروەری و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان دووپاتدەکاتەوە و دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت”.

تاوەکو ئێستا بە ئەرمينياوە 146 وڵات دانيان بە دەوڵەتی فەلەستيندا ناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا