ناسنامەی سێ حاجیی دیکەی هەرێم ئاشکراکران کە لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناسنامەی سێ حاجیی دیکەی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرا کە لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە و ئەمڕۆ هەینی تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.

کاروان ستونی، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی تەرمی سێ حاجیی دیکەی هەرێم لە سعودیە دۆزراونەتەوە کە لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج گیانیان لەدەستداوە.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەدا، ژمارەی ئەو حاجییانەی ئەمساڵ لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 22 هاونیشتیمانی و لەو ژمارەیە 21 حاجییان بە ڤیزەی ساڵانە (گەشتیاری) روویان لە سعودیە کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

بە ووتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، ئەمڕۆ تەرمی هەریەکە لە حاجییە سافییە تاهیر محەمەد کە دانیشتووی قەزای بەردەڕەشەم، خالیدە عەباس مەحموود، دانیشتووی کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئازاد حەسەن محەمەد دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دۆزراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا