لە مەکسیک 155 کەس بەهۆی گەرما گیان لەدەستدەدەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە مانگی ئادارەوە شەپۆلێکی گەرمای تاقەتپروکێن وڵاتی مەکسیکی گرتووەتەوە؛ تەندرووستی ئەو وڵاتە دەڵێت تا ئێستا لانیکەم 155 کەس بەهۆی حاڵەتەکانی پەیوەست بە پلەکانی گەرما لە مەکسیک گیانیان لەدەستداوە کە 30 حاڵەتیان بەتەنها لەم هەفتەیەدا تۆمارکراوە.

بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی تەندرووستیی مەکسیک، لە رۆژی 17ی ئادارەوە تا ئێستا 2 هەزار و 567 کەس بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە توشی کێشەی تەندرووستی بوون، ئاماژە بەوەش دەکات ئەو شەپۆلە گەرمایە تاکو مانگی ئۆکتۆبەر بەردەوامیی دەبێت.

وەزارەتەکە ئاشکرایکردووە، لە ناوەڕاستی مانگی ئادارەوە تاکو ئێستا لانیکەم 155 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئەو ژمارەیە تا کۆتایی هاتنی وەرزی گەرما لەئارادایە.

10 شاری مەکسیک ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە لە بەرزیی پلەکانی گەرما لە جیهان، لەنێویاندا مەکسیکۆ سیتی، پایتەختی وڵاتی مەکسیک لە 25ی مانگی رابردوودا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بە پلەی 34.7 پلە بووە گەرمترین شاری کیشوەری ئەمریکای باشوور.

لە هەمان کاتدا سەدان مەیموون لە باشووری وڵاتی مەکسیک بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گیانیان لەدەستداوە.

ئاستی ئاو لە چەندین بەنداو و دەریاچەش بەهۆی وشکەساڵی و گەرماوە بۆ ئاستێکی مەترسیدار دابەزیووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت بەهۆی زریانی ئەلبێرتۆ، بارانێکی باش لە هەندێک هەرێمی وڵاتەکە ببارێت.

توێژینەوەیەک کە کۆمەڵەی کەشوهەوای جیهانی (WWA) بڵاویکردۆتەوە دەریخستووە ئەو شەپۆلە گەرما کوشندەیەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکسیک و ئەمریکای ناوەڕاست لە مانگەکانی ئایار و حوزەیراندا تووشی بوون، 35 هێندەی هەموو هۆکارەکانی دیکە، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە درووست بوون.

وەزارەتی تەندروستی مەکسیک هۆشداری دەدات کە پلەکانی گەرما لە زۆرینەی ناوچەکانی وڵاتەکە بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا