نرخی نەوت لەسەروو 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵە بازرگانییەکانی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشبینی ئەوە دەکرا کە رێژەی سوود بۆ ماوەیەکی درێژتر لە ئاسیا و ئەمریکا بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە، هاوکات دابەزینی ئاستی سووتەمەنی کۆگاکراوی ئەمەریکا رێگری لە دابەزینی زیاتر کرد.

رۆژی هەینی 21-06-2024، نرخی نەوتی خاوی برێنت 11 سەنت دابەزی و گەیشتە 85 دۆلار و 60 سەنت، هاوکات نەوتی تەکساسی ئەمریکیش 9 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە نرخەکان نزیکەی لەسەدا پێنج بەرزبوونەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە 7 هەفتەی رابردوودا.

داتا داراییەکانی رۆژی هەینی دەریخستووە کە نرخی بەکاربەران لە ژاپۆن لە مانگی رابردوودا بە رێژەی %2.5 بە بەراورد بە مانگی پێشووتر بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە ئەگەرەکانی بانکی ناوەندیی وڵاتەکە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود لە چەند مانگی داهاتوودا بەهێزتر بکات.

داتاکانی ئەمریکا کە رۆژی پێنجشەممە بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە کە ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی داواکاری نوێ بۆ وەرگرتنی کۆمەکی بێکاری تۆمار دەکەن لە هەفتەی رابردوودا دابەزیوە، هەروەها ئاستی بازاڕی هەلی کار لەو وڵاتە بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت. رێژەی بەرزی دەستخستنی هەلی کار ئەگەری ئەوە بەرز دەکاتەوە کە بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوود بۆ ماوەیەکی زیاتر بە بەرزی بهێڵێتەوە.

فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا – EIA رایگەیاندووە، ئاستی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیووە و گەیشتووەتە 475.1 ملیۆن بەرمیل، پێچەوانەی پێشبینییەکانی راپرسییەکی ئاژانسی رۆیتەرز کە پێشبینی 2.2 ملیۆن بەرمیلی کردبوو.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پشکی بەنزین دوو ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل دابەزیوە و گەیشتووەتە 231 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل، ئەمەش لەکاتێکدایە پێشبینی دەکرا 600 هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا