وادەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان نییە و چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی رەسمی، مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەبكرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ كێشەی مووچە نەماوە و پێشتر گرفتێك لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان هەبوو كە حكومەتی عێراق داوای لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكانی كردووە و لە هەرێمی كوردستانەوە لیستەكە رەوانەكراوە و وردبینی تێدادەكرێت.

ئاشكراشیكرد، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی رەسمی دام و دەزگاكاندا دەست بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان بكرێت.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكات هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا