رۆژانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێی کوردستان ڕایگەیاند، لە رۆژانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی دوو سەعات دەبڕدرێن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان لە سەعات 06:00 تاوەکو 08:00ی بەیانی سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 22ی ئایاری 2024 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بڵاوكرده‌وه‌، کە بڕیارە لە 23-6-2024) دەست پێ بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا