بەرگری شارستانی هەرێم بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات کاتژمێر 11:00 بۆ 3:00ـی دوای نیوەڕۆ تیشکی خۆر بەرتان نەکەوێت. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ـی حوزەیرانی 2024 بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان چەند ڕينماییەکی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین بڵاوکردەوە.

رێنماییەکان:

1. پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دوور بن لەو کەرەستانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لەکاتی وەستاندا:

– خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە.

– هەمـوو جۆرە چەرخێک.

– بتڵی ئاو

– بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بە گشتی.

– پێویستە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.

– پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی.

– تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی رێگا دوورەکان لە کاتی چوونەدەرەوە و گەشت.

2. خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی شلەمەنی لە لەشدا.

3. ئاگاداربە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بوتڵی) غازی چێشتلێنان دانەنێیت.

4. دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشنی با کارناکات تەنیا لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن.

5. وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری، و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.

6. دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاژێر 11:00ی بەیانی تا 3:00ی پاش نیوەڕۆ.

7.کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا.

8. پێویستە خاوەن موەلیدەکان گەیەنەری کوالێتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.

9. پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسووتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندنی دووبارە، هەر کەسێ هەستێ بە سووتاندنی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە.

10. بەهەموو جۆرێک مەلەکردن لە رووبار و چەمەکان قەدەخەیە جگە مەلەوانگە رێگەپێدراوەکان.

11. دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و رێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە رێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.

12. بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر، راستترین رێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ.

13. هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.

14. کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەش و هەوای گەرم.

15. چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی.

16. پێویستی و خێرایی پەیوەندی کردن بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگریی شارستانی (115) بە بێ بەرامبەر لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە لە کاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو هاووڵاتییانی خۆشەویست دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن لە پارێزگاکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە)، ئیدارە سەربەخۆکانی ( سۆران، گەرمیان، راپەڕین، زاخۆ).

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا