پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەك، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی گوندی ئێندزە لە بناری چیای قەندیل لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەكات.
كامەران عوسمان، سەرۆكی دیسكی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە لەسەر یەك فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردوومانی ئەو گوندە دەكەن، لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژەشدا چوارەم جارە كە توركیا بۆردومانی ئەو ناوچەیە دەكات.
وتیشی، بەهۆی بۆردوومانەكەوە، هەنگەوانانی ناوچەكە ترسیان لا دروستبووە لە چوونەسەر پورەی هەنگەكانیان.
بە پێی ئاماری ڕێكخراوی سی پی تی ئەمریكی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە سوپای توركیا زیاتر لە 830 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە، كە بەهۆیانەوە هەشت هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زۆرترین هێرشەكانیش بۆ ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆك بووە.