پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەرمی حاجییەکی دیکە دۆزراوەتەوە کە بە ڤیزەی یەک ساڵی رووی لە سعودیە کردووە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەرمی حاجییەک بە ناوی (بەیان سەعدی عەلی) کە دانیشتووی شاری هەولێرە لە سعوودیە دۆزراوەتەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەدا ئاشكرایکردووە، ئەو حاجییە بە ڤیزەی یەک ساڵی (گەشتیاری) چووەتە سعودیە بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، 19 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا گیانیان سپاردووە و 15 حاجیی دیکەش چارەنووسیان نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامن.