زیاتر لە 84 هەزار گەشتیار لەماوەی ڕۆژانی جەژندا ڕوویان لە هەڵەبجە کردووە

پۆڵەتیک پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، زیاتر لە 84 هەزار گەشتیار لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا ڕوویان لە هەڵەبجە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، “ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ڕۆژانە ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان کردووە، بەجۆرێک 84 هەزار و 176 گەشتیار لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا ڕوویان لە هەڵەبجە کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ پێشوازیکردن لەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو تۆمارنەکراوە.

ڕوونیکردەوە، لیژنەکانی پشکنین لەماوەی چوار رۆژی جەژندا توانیویانە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە چاودێری نرخ و پاک و خاوێنی ناوچە گەشتیارییەکان بکەن و لەو چوارچێوەیەشدا 40 سەرپێچی و ئاگادارکردنەوە تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا