پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاش 3 مانگ و 10 رۆژ، ئەمڕۆ پێنجشەممە قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان هەڵدەگیرێت.
بەشی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتەرنەری لە وەزارەتی کشتووکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیران، کۆتا رۆژی قەدەغەی راوەماسییە و سبەی هەینی راوەماسی ئاسایی دەبێتەوە.
رێنمایی هاوڵاتییانیش دەکات لەکاتی راوی ماسی پابەندی یاسا و رێنماییەکانبن و لەکاتی راوکردن خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی تۆڕی کون بچوک، کارەبا، تەقەمەنی، مەوادی کیمیایی و بەکۆمەڵ کوشتنی ماسی، چونکە لەهەموو کاتێک ئەو رێگایانەی راوکردن بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە.
هەموو ساڵێک وەزارەتی کشتووکاڵ لە مانگی ئادارەوە قەدەغەی راوەماسی رادەگەیێنێت تاکو ناوەڕاست و کۆتایی مانگی حوزەیران؛ ئەمساڵ بڕیاربوو لە 5ی ئادار تاکو 15ی حوزەیران راوەماسی لە بەنداو و سەرچاوە ئاوەییەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەبێت، بەڵام دواتر بۆ زیاتر سوودوەرگرتن لە گەرای ماسی، وادەکە بۆ رۆژی 20ی حوزەیران درێژکرایەوە.