حەج و عومرەی هەرێم وادەی گەڕانەوەی حاجییان ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگەی وشکانی لە رۆژی 22ـی ئەم مانگە بەڕێدەکەون.

 ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 22ـی ئەم مانگە لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەڕێگەی وشکانی بەرێدەکەون و بەڕێگەی ئاسمانیش رۆژی 24ـی مانگ بەڕێدەکەون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دواین کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 30ـی ئەم مانگە لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە، داوا لە کەسوکاری حاجییان دەکات کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فڕۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجییان، چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەکان دروستنەبێت و هاوکاری دەزگاکان پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکو حاجییان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا