تەرمی هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز لە سلێمانی بەخاک سپێردرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش ئەوەی شەوى ڕابردوو بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەند و ئەکتەری دیاری بواری شانۆ بەرزانی قالەی خەڵووز، لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 19ی حوزەیرانی 2024 تەرمی بەرزانی قالەی خەڵووز لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەسایەتیەکانی شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا، هەر ئەمڕۆش مەراسیمی پرسەکەی لە مزگەوتی شێخ فەرید بەڕێوەدەچێت.

لەسەر وەسییەتی خۆی تەرمی ئەو هونەرمەندە لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی لە تەنیشت کوڕەکەیەوە بەخاک سپێردرا.

بەرزانی قالەی خەڵووز پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندێکی دیاری باشوری کوردستان بوو ، لە چەندین فلم و کاری هونەریدا بەژداری کردووە و دیارترینیان “بەرنامەی بەرنامە” بوو، ئێوارەی دوێنێ بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی فاروق لە سلێمانی ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا