كەشناسی عێراق وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی گەرما رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسێکی عێراق پێشبینی دەكات لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا، ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتۆتەوە بەرەو نزمبونەوە بڕوات.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق وتویەتی، ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتۆتەوە پەیوەندیدارە بەو نزم پاڵەپەستۆ گەرمییە وەرزییەی كە لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە هاتوەو بەوەش بەرزترین پلەكانی گەرما لەنێوان 45 بۆ 51 پلەی گەرمیدان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات.

وتوشیەتی، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا كاریگەی ئەو شەپۆلە گەرمایە  كەمببێتەوە، هەروەها لە دو رۆژی داهاتودا پلەكانی گەرما لە بەغدا 50 پلەی سەدی بن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا چەند رۆژی داهاتو خۆڵبارینی تێدا نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا