تەندروستی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەبارەی بەکارهێنانی ئەمبولانس بۆ کاری فلم ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە18ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند،” لەبارەی بەکارهێنانی ئەمبوڵانس بۆ کاری فلم، ئەوە دەخاتەڕوو، پێشتر لەزۆر نمایشدا ئەمبوڵانسی تەندروستی بەکارهێنراوە، بۆ ئایندەش هاوکاردەبین”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی چەند خولەکێک لە بەکارهێنانی ئەمبوڵانس لە فلمێکی شاری سلێمانی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکێکی سەردەمی کۆرۆنا، بەڕێوەبەراتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیدەکاتەوە، بەشێوەیەکی ئاسایی هاوکاری ستافی فلمەکەیان کردووە، چونکە پەیوەندی بە تەندروستیەوە هەبووە و تەنها لەشوێنی نمایشەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئەمبوڵانسێک سوودی لێوەرگیراوە.

ڕوونیکردەوە، تەندروستی سلێمانی بۆ ئایندەش هاوکاری ئەو کارە هونەریانە دەبێت کە پەیوەندی بەتەندروستی هاوڵاتیانەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا