سودانی لەبارەی فەریزەی حەج داوایەک لە سعودیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوا لە سعودیە دەکات ساڵی داهاتوو لەبارەی فەریزەی حەج پێداچوونەوە بە پشکی عێراقدا بکرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێشوازی لە وەزیری بازرگانی سعودیە و وەفدی یاوەری کرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەیاندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێکران.

ڕوونیکردەوە، لەبارەی سەرکەوتنی ڕێورەسمی حەج سودانی هەوڵەکانی سعودیەی بەرز نرخاند و جەختیکردەوە، لەو ڕێورەسمەدا ساڵی داهاتوو پێویستە پێداچوونەوە بە پشکی عێراقدا بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا