عێراق وادەی گەڕانەوەی حاجییان ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، لەڕۆژی 21ی حوزەیرانەوە تا ڕۆژی 3ی تەمموز حاجیان دەگەڕێنەوە عێراق.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند،” لەڕۆژی 21ی حوزەیرانەوە تاڕۆژی 3ی تەمموز حاجیان دەگەڕێنەوە عێراق، هەروەها بەهۆی داواکردنی زیادکردنی گەشتەکان لەنێوان سعودیە و عێراق ئەگەری کورتبوونەوەی ماوەکەش هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی چوار ڕۆژی رابردوودا زۆرترین ڕێژەی گەشتکردنی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف تۆمارکراون، کە ڕۆژی یەکشەممە گەیشتووەتە 79 گەشت، لەکاتێکدا پێشتر لە 15ی ئادار زۆرترین گەشت کە 75 گەشتی فڕۆکەوانی بوو تۆمارکرابوو.

هاوکات، نوێنەرایەتی عێراق لە سعودیە، سەرکەوتنی پلانی حەجی ئەمساڵی ڕاگەیاند و جەختی لە تەواوکردنی ڕێورەسمەکانی حەج لەلایەن حاجییانەوە کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا