تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بەردەوامن لەکارکردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامن لەکارکردن.

ئەمڕۆ سێشەممە18ی حوزەیران، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەپێی بەرنامە و پلانی سەرۆکایەتی شارەوانی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربان تیمەکانی بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕەوی هۆبەی ناوبازاڕ بەردەوامن لە ڕێکخستن و پاککردنەوەی شەقامەکان”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەر لەبەردەوامی کارکردنیان ئەمڕۆ سێشەممە هاوکات کە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربانە تیمەکانمان بەهاوکاری لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و پۆلیسی ڕێکاری هەستان بە لابردنی زیادەڕەوی سەر شەقامەکان کە هەندێک فرۆشیار شەقامەکان بەکاردەهێنن.

ڕوونیکردەوە، “ئەو زیادەڕەویانەی سەر شەقامەکان هۆکارن بۆ تیکدانی سیمای شارەکەمان و ئاستەنگی هاتووچۆیان دروستکردبوو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا