پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە زیقار دەبێت، کە 51 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە18ی حوزەیران، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ گەرمترین شار زیقار دەبێت و پلەی گەرمی 51 پلەی سیلیزی دەبێت، هەروەها پلەی گەرما لە شارەکانی بەسرە، موسەنا و میسان 50 پلەی سیلیزی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دهۆک فێنکترین شاری عێراقیش دەبێت بە 40 پلەی سیلیزی.
ڕوونیکردەوە، ئەگەری باران بارینێکی کەم لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان هەیە.