لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب روونکردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە پشتڕاستدەکاتەوە کە باس لەوەدەكەن وەزیری دارایی داوای دەستلەكاركێشانەوەی لە حزبەکەی و وەزارەتەكەی كردوەو دەڵێت، بەڵێ ڕاستە جەنابی وەزیر سێ جار بەفەرمی داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردوەو سورە لەسەر بڕیارەکەی.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، کاک ئاوات لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا سێ جار بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکردوە، دوایەمین جار لەمانگی یەکی 2023 بوە، نەمبیستوە لەماوەی ئەو ساڵ و نیوەدا لەو هەڵوێستەی پەشیمان بوبێتەوە و تا ئێستا لەسەر ئەو بڕیارەی خۆی سورە کە دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ بکرێت.

وتیشی، داوای لەدەستلەکارکێشانەوەکەی هەم لە بزوتنەوەی گۆڕان و هەم لە حکومەتیشە، هۆکارەکەشی دەتوانن لەخۆی بپرسن لەوانەیە بەدەقیقی وەڵامی ئەو پرسیارەم لانەبێت.

لەبارەی پڕکردنەوەی پێگەی وەزارەتەکە کە لە پشکی گۆڕانە وتەبێژی وەزارەت وتی، وەزیر داوای پڕکردنەوەی پۆستەکەی بە کەسێکی تر لە بزوتنەوەکە کردوە.

هونەر جەمال وتی، گومانی تێدا نییە پۆستەکەی پشکی گۆڕانە بۆیە داوای کردوە لەگەڵ پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی کەسێک دابنرێت و بخرێتە جێگاکەی و بەرپرسیارێتییەکەی ڕادەستبکاتەوە بە بزوتنەوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا