وەزارەتی ئەوقاف: ئەگەر کەس و کارتان لە سعودیە ون بووە پەیوەندیمان پێوە بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرپەرشتیاریی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباریی ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ سعوودیه‌ به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ و سۆراخی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كوردستاندا ده‌گه‌ڕێن كه‌ له‌ سعوودیه‌ مردوون یان ون بوون.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یرانی 2024، سەرپەرشتیاریی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباریی ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ سعوودیه‌ ڕێك كه‌وتوون به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ و سۆراخی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كوردستاندا بگه‌ڕێن كه‌ له‌ سعوودیه‌ مردوون یان ون بوون‌.

سەرپەرشتیاریی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌، هەر کەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە لە وڵاتی سعوودیە، پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆیه‌وه‌ بکات و بۆ دۆزینه‌وه‌ و سۆراغكردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا