گەشتیارێکی عەرەب لە سەیرانگای ژاڵەناو خنکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گەشتیارێکی عەرەب لە سەیرانگای ژاڵەناو لەکاتی مەلەکردندا خنکا، تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە ھەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەدان.

موقەدەم کەیوان ئەحمەد بەڕێوبەری پۆلیسی بەرگریی شارستانی دەربەندیخان رایگەیاند، ژمارەیەک گەنجی دانیشتووی خانەقین بە مەبەستی گەشتکردن چونەتە سەیرانگای ژاڵەناو لە قەزای دەربەندیخان، لەکاتی مەلەکردندا یەکێک لە گەشتیارەکان لە ئاوی روباری سیروان خنکاوە.

وتیشی، بە بڕیاری قائیمقامی قەزاکە ئاوی بەنداوەکە گیراوەتەوە، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ تیمەکان تاکوو تەرمی گەشتیارەکە دەدۆزرێتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا