لە ئاوەکانی ئیتاڵیا 60 کۆچبەر خنکان کە ژمارەیەکیان کوردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەنج پشدەری رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک کە 70 کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە ئاوەکانی ئیتاڵیا 60 کۆچبەریان خنکان کە 35 یان کوردن.

رۆژی دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو 70 کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە رۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام دوای ئەوە بەلەمەکە دیار نەماوە و دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، دەرکەوتووە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، بەلەمەکەیان نوقوم بووە، لە ئەنجامدا 60 کەسیان خنکاون.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەو ژمارەیە 35 کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، 10 کەسیش رزگارکراون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا