عه‌ممار حه‌كیم داوا دەکات پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پڕ بکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عه‌ممار حه‌كیم داوا له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان دەکات، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق‌ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و به‌شداریی نیشتمانی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی2024، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی له ‌وتارێکدا ڕایگه‌یاند، بە بەتاڵی هێشتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، “کێشەیەکی گەورەیە” و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان بە گفتوگۆ کێشەکە چارە بکەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “زیاتر له حەوت مانگه‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا