نەتەنیاهۆ کابینەی جەنگیی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کابینەی جەنگی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، کابینەیەکی نوێ پێکناهێندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 17-6-2024، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵوەشاندنەوەی کابینەی جەنگی راگەیاند و وتی: دوای کشانەوەی بێنی گانتز لە کابینەکە، هیچ پێویستییەکمان پێ نەماوە.

هەڵوەشاندنەوەی کابینەکە دوای هەفتەیەک لە کشانەوەی بێنی گانتز، سەرۆکی پارتیی (پارتی یەکگرتوویی نیشتمانی) لە حکومەت هات.

گانتز رەخنەی تووندی لە نەتانیاهۆ گرت لە بەرامبەر شێوازی “بەڕێوەبردنی شەڕ”ی غەززە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کابینەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

نەتەنیاهۆ وتیشی: کابینەی جەنگیی ئیسرائیل بە رێککەوتن لەگەڵ بێنی گانتز پێکهێندرا و بە کشانەوەی گانتز چی دیکە کابینەکە پێویست نییە و  کابینەی نوێی جەنگییش پێکناهێندرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا