کەشناسی ھەرێم هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەی گەرما دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی ھەرێم پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەی گەرما دەکات، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە حەوت پارێزگا پلەی گەرما دەگاتە نیوەی پلەی کوڵان.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت سبەینێش ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ ھەیە.

بەپێی پێشبینی کەشناسی، سبەینێ پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 46 پلە دەبێت، لە ھەولێر و ھەڵەبجەش پلەکانی گەرما 43 پلە دەبن و لە دھۆک و زاخۆ 42، ھەروەھا لە سلێمانی 41 و لە سۆران 40 پلە دەبێت، نزمترین پلەی گەرمیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 31 پلەی سیلیزی دەبێت.

دەستەی کەشناسی عێراقیش بڵاویکردەوە، سبەینێ پلەی گەرما لە حەوت پارێزگای وڵاتەکە لە واست و میسان و کەربەلا و دیوانیە و زیقار و موسەنا و بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا