لە کەپرە گەشتیارییەکانی سماقووڵی شەڕ روویدا و کوژراو هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەڕ لەنێوان چەند کەسێک لە کەپرە گەشتیارییەکانی سماقووڵی روویدا و باس لە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەسی دیکە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیران، لە نزیک کەپرە گەشتیارییەکانی سماقووڵی شەڕەتەقە درووست دەبێت و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چواری دیکە برینداربوو.

لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کراون و ئەوەی تا ئێستا پشتڕاستکراوەتەوە، کەسێک بەناوی “بڕیار رەشید” لە شەڕەکەدا کوژراوە.

ئەوەی زاندراوە، شەڕەکە لەسەر کڕیار بووە و بەهۆی ئەوەی یەکێک لە دووکانەکان کڕیاری زۆرتربووە لەوەی تر، دەقەماڵێ و شەڕ درووستبووە لەنێوانیان درووستبووە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندرووستیی کۆیە لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، “قوربانیانی یەک لایەنی شەڕەکە رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کراون کە کوژراوێک و چوار برینداریان هەیە”.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو چوار کەسەی لە شەڕەکەدا بریندار بوون، برای کوژراوەکەن بەناوی بڕیار رەشید، لایەنەی دووەمی شەڕەکەش قوربانییان هەیە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا