پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی هاوسۆزی ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری دەکات و رایدەگەیێنێت،”بۆ كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی کوڕتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەین”.
لە پرسەنامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی دەڵێت:برای بەڕێزمان کاک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد شێخ عەبدولقادری كەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی قادری كەسنەزانی كەسوكار، بنەماڵە و خزمانی كەسنەزانی بۆ كۆچی دوایی كاكە (محەمەد)ی کوڕتان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵەكەتان دەكەین كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەرتان لە قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و خزمەتی گشتیدا گێڕاوە.
هەروەها دەشڵێت، “هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین و لەخوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت”.
رۆژی یەکشەممە (16-06-202)، محەمەد نەهرۆ کەسنەزانیی، کوڕە گەورەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە وڵاتی ئوردن لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بە ووتەی کەسوکارەکەی، محەمەد بەهۆی خوێنبەربوونی مێشک لەکاتی کەوتنی لە حەمام سەری بەر زەویی کەوتووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.