پشتیوان سادق: ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی حاجیانی نەخۆش و کۆچکردووان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئەوقافی هەرێم رایدەگەیێنێت، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە بە ڤیزەی گەشتیاری سەردانی مەککەیان کردبوو بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، شکستی هێناوەوە و سەرکەوتوو نەبووە، راشیگەیاند ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی نەخۆشان و تەرمی حاجیانی کۆچکردوو دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16-06-2024، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، “هەوڵی جدیمان دا بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە هەرێمی کوردستانەوە بە ڤیزەی گەشتیاری چونەتە سعودیە کە رێگەیان پێ بدرێت فەریزەی حەج بەجێبهێنن”.

وتیشی، حکومەتی سعودیە وەڵامی داواکارییەکەی ئەوانی داوەتەوە و پێی راگەیاندوون کە “سەدان هەزار کەس بە ڤیزەی گەشتیاریی چونەتە ناو خاکی سعودیە و ئەوان ناتوانن رێگە بە چەند هەزار کەسێک [هاوڵاتییانی هەرێم] جیابکەنەوە و رێگەیان پێبدەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان هەموو ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی ئەو حاجییانە دەکەن کە نەخۆشدەکەون و یارمەتی کەسوکاری ئەو حاجیانە دەکەن کە گیانیان لەدەستداوە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا