ترەمپ گاڵتە بە زیلینسکی دەکات و بەڵێن بڕینی هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی شەممە، دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا گرت بەوەی کە گەورەترین هەڵاوسانی توشی ئەمریکا کردووە و زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرایناشی بە سەرکەوتووترین “فرۆشیار” ناوبرد، هەروەها بەڵێنی ئەوەیدا ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا رادەگرێت.

لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لەبەردەم هەزاران هەواداری خۆی لە شاری دیترۆیت-ی سەر بە ویلایەتی میشگن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری سەرەکیی پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024دا، رەخنەی توندی لە جۆو بایدن گرت بەوەی کە وڵاتەکی توشی هەڵاوسانێکی گەورەکردووە بەو هەموو قەرزەی دەیدات بە ئۆکراینا.

ترەمپ هێرشی کردە سەر ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و بە سەرکەوتووترین “بازرگان” ناویبرد.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا زیاتر ووتی”زیلینسکی گەورەترین بازرگانی سیاسییە کە لەسەر زەویی ژیابێت، ئەو هێندە سەرکەوتووە کە هەر جارێک دێتە ئەمریکا بە 60 ملیار دۆلارەوە دەگەڕێتەوە، ئەو چوار رۆژ پێش ئێستا 60 ملیاری وەرگرت، کە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دەڵێت 60 ملیاری دیکەم پێویستە، داواکارییەکانی هەرگیز تەواو نابن – ئەگەر من ببم بە سەرۆک، پێش ئەوەی بچمە کۆشکی سپی ئەوە کۆتایی پێدێنم”.

کۆتاییەکانی مانگی نیسان، جۆو بایدن واژۆی لەسەر پێدانی بڕی 60 ملیار دۆلار هاوکاریی دارایی و لۆجیستی بۆ ئۆکراینا کرد. پێدانی ئەو گوژمە زۆرە پارەیە، نارەزایەتیی لەناو بەشێک لە ناوەندیە سیاسییەکانی ئەمریکادا و بەتایبەتی پارتی کۆمارییەکان بەدوای خۆدا هێنا.

ترەمپ هەڕەشەی بڕینی ئەو هاوکارییانە دەکات کە ئەمریکا دەیداتە ئۆکراینای هاوپەیمانی لە شەڕی دژ بە نەیارە مێژوویەکەی کە ئەویش رووسیایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا