کانێک لە ئێران داڕما و چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە کانێک لە شاری شازەند سەر بە پارێزگای مەرکەزی لە ناوەڕاستی ئێران داڕما و لە ئەنجامدا لانیکەم چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی میهر-ی ئێرانیبڵاویکردەوە کە هەوڵەکانی گەڕان و فریاگوزاری هێشتا بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی کرێکارە ونبووەکان و لە داهاتوودا راپۆرتی کۆتایی لەسەر کۆی رووداوەکە لەلایەن بەرپرسانی پارێزگاکە بڵاودەکرێتەوە.

بێهروز ئێران نەژاد، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پارێزگاکە رایگەیاند، دوو تیمی پزیشکی و 14 تیمی فریاکەوتن و رزگارکردن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون، هەروەها ئەمبولانسی ئاسمانی ئامادەیە بۆ “رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو”.

پارێزگای مەرکەزی لە ئێراندا ژمارەیەکی زۆر کان لەخۆدەگرێت و یەکێک لە گەورەترین کانەکانی کانزاکان دەکەوێتە شاری شازەند لەو پارێزگایەی ناوەڕاستی ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا