سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتی ئۆپراسیۆنەکانی لە بەشێکی کەرتی غەززە راگرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەمەبەستی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان چالاکییە سەربازییەکانیان لە ناوچەیەکی کەرتی غەززە رادەگرن.

سوپای ئیسرائیل لە کاتژمێر 8ی شەوی رابردووەوە (شەممە 15-06-2024) چالاکییە سەربازییەکانی لەنزیک رێگەی سەرەکی دەروازەی کەررەم ئەبوسالم لەسەر سنووری ئیسرائیل-غەززە-میسڕ، لە باشووری ئیسرائیل راگەیاند و بڕیارە تا کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کە هاوکات یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەردەوام بێت.

چالاکییە سەربازییەکە تەنها لەسەر ئەو رێگەیە رادەگیرێت کە لە دەرەوازەی کەرەم سالم دەستپێدەکات و بە باشووری کەرتی غەززەدا دەگاتە شاڕێی سەڵاحەددین، رێگەکە دواتر دەگات بە شاری خان یونس، ئەمەش بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان.

سوپای ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە ئاگربەستیان راگەیاندبێت و لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا جەخت لە بەردەوامیی شەڕ لە باشووری کرتی غەززە و رەفەح دەکاتەوە.

دەشڵێت، بڕیارەکەیان پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بووە.

هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا گوشارێکی توندیان خستووەتە سەر ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی قەیرانە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە و رێگەدان بە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی کەرتەکە.

زیاتر لە مانگێکە، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێکی زەمینی لە رەفەح دەستپێکردووە و پاش کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچەیەی کە کەرتی غەززە بە میسڕەوە دەبەستێتەوە لە دەروازەی رەفەح، فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەکەیان دا و لەوکاتەوە سەدان هەزار کەس ئاوارەبوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا