لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی زێدەڕۆییەکانی ئاژەڵفرۆشانی مەیدانی ئاژەڵانی لابرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی لیژنەکە ئەوەشی راگەیاند، سەربڕینی ئاژەڵ لە هەموو شوێنەکاندا قەدەغەیە تەنها فرۆشتنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو لە چوار شوێن بۆ ماوەیەکی کاتی لە رۆژانی جەژندا رێگەپێدراوە، سەربڕینیش تەنها لە کوشتارگەی سلێمانی رێگەپێدراوە.

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، لیژنەکانی قائیمقایەتی سلێمانی زێدەڕۆییەکانی ئاژەڵفرۆشانی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی لابرد و راشیگەیاند، سەربڕین لە هەموو شوێنێک قەدەخەیە و تەنها فرۆشتن بۆ ماوەیەکی کاتی لە چوار شوێن رێگەی پێدراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16-06-2024) لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، لیژنەکانی قائیمقایەتی سلێمانی کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی پاراستنی لیوای 1، هێزەکانی ئاسایش، پۆلیسی رێکاری و پۆلیسی هاتووچۆ و بەهاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی لایەنەکانی دیکەی لیژنەی باڵا لە قائیمقامیەت، هەڵمەتێکی گەڕانیان و بەدواداچوونیان بۆ ئەو چوار شوێنە دەستپێکرد کە مۆڵەتی فرۆشتنی ئاژەڵیان پێدراوە بەشێوەیەکی کاتی لە رۆژانی جەژنی قورباندا.

گۆران قادر، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، لە یەکەم چالاکی لیژنەکە لە یەکەم رۆژی جەژندا، سەردانی مەیدانی ئاژەڵانی کرد لە سلێمانی کە یەکێکە لەو چوار شوێنەی مۆڵەتی فرۆشتنی گۆشت و ئاژەڵی زیندووی پێدراوە.، هەروەها وتیشی “ئاژەڵفرۆشانی شوێنەکە سەرپێچیی رێنماییەکانی قائیمقایەتییان کردووە و لەو شوێنەی بۆیان دیاریکراوە زیادەڕۆییان کردووە و هاتوونەتە سەر شەقامە سەرەکییەکە”.

لیژنەکانی قائیمقامیەت سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی شوێنەکەیان لابرد و رێنمایی ئاژەڵفرۆشانیان کرد کە لە چوارچێوەی سنووری ئەو شوێنانە بمێننەوە کە بۆیان دیاریکراوە.

سەربڕینی ئاژەڵ لەلایەن ئاژەڵفرۆشان و هاوڵاتییانەوە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سزی لەسەرە.

دکتۆر ئازاد نەبی محەمەد، نوێنەری تەندرووستیی سلێمانی لە لیژنەکانی قائیمقایەت لەو بارەیەوە رایگەیاند، “بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندرووستیی ئەو ئاژەڵەی کە بۆ قوربانی سەردەبڕدرێت لەلایەن هاوڵاتییانەوە، تەنها لە کوشتارگە رێگە بە سەربڕینی ئاژەڵدەدرێت و لەوێ لەلایەن پزیشکی ڤێرتێرنەرییەوە پشکینینی بۆ دەکرێت بەشێوەیەکی تەندرووست سەردەبڕدرێت و پاشان گۆشتەکەی دەدرێتەوە بە خاوەنەکەی”.

سەرۆکی لیژنەی قائیمقایەتی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، سەربڕینی ئاژەڵ لە هەموو شوێنەکاندا قەدەغەیە تەنها فرۆشتنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو لە چوار شوێن بۆ ماوەیەکی کاتی لە رۆژانی جەژندا رێگەپێدراوە.

بە ووتەی گۆران قادر، چوار شوێن بۆ فرۆشتنی گۆشت و ئاژەڵ بۆ ئاژەڵفرۆشان دیاریکراوە کە ئەوانیش مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی و ناوچەی وێڵەیەر، لەگەڵ ناوچەی بەکرەجۆ و فایەڵ لەسەر رێگەی دۆلەڕووت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا