کەشی رۆژانی جەژن لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی راگەیاند، حاجی ئۆمەران فێنکترین و گەرمیان گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 16-06، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچەی باکوور نیمچەهەور دەبێت.

خێرایی با لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان مامناوەند دەبێت و دەگاتە 10-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگیریی دەمێنێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی دووەم رۆژی جەژن کەشناسی رایگەیاد، سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەکشەممە، کەمێک نزم دەبنەوە.

لە یەکەم رۆژی جەژندا گەرمیان بە 47 پلە گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە و حاجی ئۆمەران بە 28 پلە فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا