پلەکانی گەرمای یەکەم رۆژی جەژن لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق ژمارەیی پێوانەیی تۆماردەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پلەکانی گەرما لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا بەشێوەیەکی بەرچاو لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەرزبوونەوەتەوە و لە پارێزگای زیقار پلەکانی گەرما گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی.

رۆژی یەکشەممە 16-06-2024، دەستەی کەشناسیی عێراق کەشوهەوای رۆژی جەژنی قوربانی ئاشکراکرد و رایگەیاند، بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما لە چوار رۆژی جەژندا لە بەرزیدا دەمێننەوە و کەشێکی گەرمای تاقەتپڕوکێن روو لەو ناوچانە دەکات.

لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، پارێزگای زیقار بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکردووە و بە 50 پلەی سیلیزی، بووەتە گەرمترین شاری عێراق، هەروەها پلەکانی گەرما لە تەواوی پارێزگاکانی دیکەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لەنێوان 46 بۆ 50 پلەدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر بەرزببنەوە.

پلەکانی گەرما لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن:

بەغدا: 48 پلەی سیلیزی
بەسڕە: 49 پلەی سیلیزی
بابل: 49 پلەی سیلیزی
دیوانییە: 49 پلەی سیلیزی
کەربەلا: 48 پلەی سیلیزی
نەجەف: 49 پلەی سیلیزی
واست: 49 پلەی سیلیزی
ئەنبار: 46 پلەی سیلیزی
موسەننا: 49 پلەی سیلیزی
میسان: 49 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا