بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە15ی حوزەیران، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان”.

دەقی پەیامەکە:

جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.

ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان. هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزیی نێوانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا