پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ چاودێری کردن و پابەندکردنیان لەرۆژانی جەژنی قورباندا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی چێشتخانە و ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە15ی حوزەیران، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەمەبەستی دانانی خشەی کاروچالاکیەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە رۆژانی جەژنی قوربان، ئەمڕۆ شەممە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای لیژنەهاوبەشەکان کۆبووەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە ئەو خواردن و خواردنەوانەی لەلایەن چێشتخانە و ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارەکان، پێشکەش بە هاوڵاتیان و میوان و گەشتیاران دەکرێت، قائیمقامی سلێمانی لیژنەهاوبەشەکانی راسپارد کە خشتەیەکی کاروچالاکیەکان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دابنێن.
ڕوونیکردەوە، بەپێی ئەوخشتەی کە لەلایەن لیژنەکانەوە دیاریکراوە و لەرۆژانی جەژندا جێبەجێدەکرێت لە یەکەم رۆژەوە سەرجەم ئەو شوێنانەی خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکەن، دەکرێت.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامی سلێمانی جەختیکردەوە، پێشتر لەلایەن لیژنەکانەوە سەردانی سەرجەم چێشتخانە و ریستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەکان کردووە و ژمارەیەکی زۆریان پابەندی مەرج و رێنماییەکانن و ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کردووە.